ناس کورد-
کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات سبەیی و دوو سبەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق چەند پلەیەک بێنە خوارەوە و پێشبینیش دەکات، رۆژی هەینی داهاتوو پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزببنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق (22ی حوزەیرانی 2021) بڵاوی کردەوە "پێشبینی دەکرێت سبەی (چوارشەممە) و دوو سبەی (پێنجشەممە) پلەکانی گەرما لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق چەند پلەیەک بێنە خوارەوە، لە ناوچەکانی باشوریی عێراقیش پلەکانی گەرما لە تێکراکانی خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەکە "رۆژی هەینی داهاتوو کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەڕادەیەکی کەم جارێکی دیکە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و جیاوازییان دەبێت لەگەڵ پلەی گەرمای رۆژانی ڕابردوو".
کەشناسی عێراق ئاماژەى بەوەش کردووە "ئاراستەی با بەرەو ڕووی باکوری ڕۆژئاوا دەبێت خێراییەکەشی لە نێوان (10-20) کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا و مەودای بینینیش لەنێوان (6–10) کیلۆمەتر دەبێت".