گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’لێپرسینەوەى توند’’.. لیژنەى ئەمنى سلێمانى لەسەر شەڕە تەقەکە هاتەدەنگ

2021.06.22 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
’’لێپرسینەوەى توند’’.. لیژنەى ئەمنى سلێمانى لەسەر شەڕە تەقەکە هاتەدەنگ

ناس کورد-

لیژنەی ئەمنی سلێمانی رایگەیاند، هەركەسێك لە پشت تەقەكردنەكەى شەوى رابردووەوە بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە ئەمڕۆ سێشەممە لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى تەقەکردنەکەى شەوى رابردووەوە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردەوە، ئەو كەسانەی تۆمەتبارن لەو رووداوەدا روبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

 

درەنگانى شەوى رابردوو لەگەڕەکى سەرچنارى سلێمانى دەنگى تەقەیەکى زۆر بیسترا و بەهۆیەوە 10 کەس برینداربوون.

 

مستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى 70 ى یەکێتى چارەسەرکردنى کێشەى شەڕە تەقەکە" ى شەوى رابردووى راگەیاند کە لەنێوان ئاسایش و هێزێکى پێشمەرگە روویدا.  

 

مستەفا چاوڕەش ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەمڕۆ بەبەشدارى سەرجەم لایەنەکانى ئەو رووداوە، کێشەى شەڕە تەقەکەى شەوى رابردوو چارەسەر کراوە.  

  

وتیشى "سەرجەم لایەنەکان بەچارەسەرەکە رازى بوون و کێشەکە رەوانەى دادگا و یاسا دەکرێت"، بەبێ ئەوەى رونکردەوەى زیاتر بدات.  

 

تا ئێستا هێزە ئەمنیەکان بەتەواوى وردەکاریی کێشەکەیان ئاشکرانەکردووە، کە دەوترێت لەنێوان هێزێکى ئاسایش و هێزى ئاڵتونى سەر بە جەعفەر شێخ مستەفا جێگرى سەرۆکى هەرێم روویداوە.

 

جەعفەر شێخ مستەفا  (22ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکى تایبەت بە "ناس کورد"ى راگەیاند "من لە هەولێر بووم و ئێستا گەیشتمەوە سلێمانى و نازانم وردەکاریى رووداوەکە چۆن بووە".  

  

وتیشى "هەموو روداوێک لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت و ئەوەش دەریدەخات کێ تاوانبارى رووداوەکەیە".  

  

رونیشیکردەوە لەسەر روداوەکە لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و ئاسایش و پۆلیس لەسەر هێڵە. ئەنجامى کۆتایى لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت کێ تاوانبارە و کێ بێتاوان.