ناس کورد-
مستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى 70 ى یەکێتى چارەسەرکردنى کێشەى شەڕە تەقەکە" ى شەوى رابردووى راگەیاند کە لەنێوان ئاسایش و هێزێکى پێشمەرگە روویدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا چاوڕەش ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەمڕۆ بەبەشدارى سەرجەم لایەنەکانى ئەو رووداوە، کێشەى شەڕە تەقەکەى شەوى رابردوو چارەسەر کراوە.
وتیشى "سەرجەم لایەنەکان بەچارەسەرەکە رازى بوون و کێشەکە رەوانەى دادگا و یاسا دەکرێت"، بەبێ ئەوەى رونکردەوەى زیاتر بدات.
درەنگانى شەوى رابردوو لەگەڕەکى سەرچنارى سلێمانى دەنگى تەقەیەکى زۆر بیسترا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
دكتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شارى سلێمانى ئەمڕۆ سێشەممە بە پێگەى فەرمى یەکێتى راگەیاند، سەرجەم بریندارەكانی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار تەندروستیان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
وتیشی "لە رووداوەكەدا 10 كەس لە هەردوو هێزی ئاسایش و هێزی ئاڵتونی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەریان بۆ كراوە".
پێشتر سەرچاوەیەکى تەندروستى بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، حەوت لە بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى شار کراون و چارەسەرى سەرەتاییان بۆ کراوە، بەشێکیان دواى وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە.
وتیشى دوو بریندارى تر دیکە پێشمەرگەن و رەوانەى نەخۆشخانەى شۆڕش کراون.
ناس کورد پەیوەندى بەبەرپرسانى هەردوو نەخۆشخانەکەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.
درەنگانى شەوى رابردوو لەگەڕەکى سەرچنارى سلێمانى دەنگى تەقەیەکى زۆر بیسترا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار لەرووداوەکە بۆ "ناس کورد" باسیان لەوەکرد، رووداوەکە لەنێوان دوو هێزى ئەمنى و پێشمەرگە روویداوە.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى هیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
ناس کورد پەیوەندى بەبەرپرسانى پۆلیس و ئاسایشى سلێمانى یەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.