گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەوت نرخێکى پێوانەیى تۆمارکرد و زیاتر بەرزبوەوە

2021.06.22 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت نرخێکى پێوانەیى تۆمارکرد و زیاتر بەرزبوەوە

ناس کورد-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى زیاترى بەخۆیەوە بینى و یەک بەرمیل نەوتى خاوى پرێنت بە زیاتر لە 75 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکانى جیهان (22ى حوزەیرانى 2021) بڵاویان کردەوە، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتى خاوى پرێنت بە 75,7 دۆلار  و یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکى بە 73,63 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

بەرزبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە بانکی وەبەرهێنانی ئەمەریکا پێشبینی دەکات نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەگەڵ هاتنی ساڵی 2022دا بگات بە 100 دۆلار.

 

ماڵپەڕی"ڕوسیا تودەی" (21ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە "بانکی وەبەرهێنانی ئەمەریکا (بانک ئۆف ئەمەریکا) پێشبینی کردووە نرخی نەوت لەگەڵ سەرەتای ساڵی 2022دا بەرزبێتەوە بۆ 100 دۆلار".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "شیکەرەوەکانی ئەو بانکە پێیانوایە، گەشەسەندنی کەرتی گواستنەوە و گەشتیاری وا دەکات خواست لەسەر سوتەمەنی زۆربێت بەو جۆرەش بەشێکی زۆر لەوڵاتانی جیهان پەنا دەبەن بۆ هاوردەکردنی زیاتری ئەو کاڵایە".

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ڕوسییەکە "بانکە ئەمەریکییەکە پێشبینی ئەوەشی کردووە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک پڵەس) بەردەوام بن لەپەیڕەویکردنی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و پابەندبوون بەو پشکەی کەڕێککەوتوون لەسەری".