ناس کورد-
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، گۆڕانکاریی لەپۆلیسى ناوشاردا کراوە و قەزا و ناحیەکانیش دەگرێتەوە، ئەوانەی ماون لە قۆناغی داھاتوودا گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمید دلێر نەجاڕ بەپێگەى فەرمى پارتى راگەیاندووە "ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەرتی پۆلیسدا کراون لەنێو سەنتەری شاری ھەولێر بووە، بڕیارە لە دەرەوەی شاری ھەولێریش گۆڕانکاری لە دەزگاکانی سەر بە پۆلیسدا بکرێت".
وتیشى "ئەو گۆڕانکارییەی دەستیپێکردووە بنکە و نووسینگەکانی سەر بە پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە".
عەمید دلێر نەجاڕ ڕوونیکردەوە "گۆڕانکارییەکە بەردەوامە و تا ئێستا ژمارەیەک دەزگای سەر بە پۆلیسی گرتووەتەوە و ئەوانەیشی ماون لە قۆناغی داھاتوودا گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت، چونکە ئەمە سیاسەت و پلانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە."