ناس کورد-
جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەرپرسانى تورکیا بەڵێنیان پێداون قەدەغەى گەشت لەسەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە بەپاساوى ریفراندۆمەوە مۆرى سور لە پاسپۆرتەکانیان دراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشیر حەداد لەمێزگردێکدا لە کلەب هاوس کە "ناس کورد" تێیدا بەشدار بوو وتى "نزیکەى 10 کەس کە سیاسی و کەسانى ئاساییان تێدایە ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەپاساوى ریفراندۆم تورکیا مۆرى سورى لەپاسپۆرتەکانیان داوە و رێگەیان پێنادات بچنە ئەو وڵاتە".
وتیشى لەگەڵ باڵیۆزى تورکیا قسەیان کردووە و کێشەکەیان پێگەیاندوون، بۆ ئەوەى قەدەغەى گەشت لەسەر ئەو کەسانە لاببرێت.
بەشیر حەداد باسى لەوەکرد، باڵیۆزى تورکیا بەڵێنیداوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و مۆرى سور لەسەر پاسپۆرتى ئەو کەسانە هەڵبگرن و بتوانن سەردانى تورکیا بکەن.