ناس کورد-
لە هەرێمى کوردستان تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمى کۆتایى ساڵ لە ناوەندەکانى خوێندن سەر بە وەزارەتى پەروەردە دەستى پێکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى (22ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى (ناس کورد) ئامادەى بوو سوپاسى مامۆستایان و کەسوکارى قوتابیانى کرد و دەستخۆشى لە فەرمانگەى کارەبا و تەندروستى کرد کە بەدەم داواکارییەکانیان لە ناوەندەکانى خوێندنەوە چوون".
وتیشى "وەک پارێزگاى سلێمانى 428 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوە دەکەن".