گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

چاڵى دۆزەخ.. یەمەنییەکان دەڵێن شوێنی جنۆکەیە و بۆنێکی ناخۆشی هەیە

2021.06.21 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
چاڵى دۆزەخ.. یەمەنییەکان دەڵێن شوێنی جنۆکەیە و بۆنێکی ناخۆشی هەیە

ناس کورد-
بیرى بەرهوت لە ڕۆژهەڵاتى وڵاتى یەمەن زۆرترین چیرۆک و داستان لە بارەیەوە وتراوە، خەڵکی دەڵێن ئەوێ شوێنی جنۆکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی "العربي الجديد"، بیرى بەرهوت هەزار و 300 کیلۆمەتر دورە لە ڕۆژهەڵاتی سەنعاى پایتەختەوە و نزیکە لە سنورى عومانە و دەکەوێتە بیابانى پارێزگاى مەهرەوە. بڕوا وایە کە قوڵى بیرەکە لە نێوان 100 بۆ 250 مەتردا بێت.



یەکێک لەو داستانانەى یەمەنییەکان دەماودەم گواستویانەتەوە، بەرهوت زیندانیە بۆ جنۆکەکان، لەبەرئەوەى لە قوڵایی بیرەکەوە بۆنێکى ناخۆش دێت، هەر بۆیە ناویان ناوە چاڵى دۆزەخ.



بەرپرسانى یەمەنى ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەوان هیچ زانیارییەکیان نییە دەربارەى ئەوەى چى لەو بیرەدا هەیە.
هەر لەوبارەیەوە، سەڵاح بابەحیر، بەڕێوەبەرى یەکەى ڕووپێوى و زەویناسى و سامانى کانزایی دەڵێت، "سەردانى شوێنەکەمان کردووە تا قوڵایى 50 بۆ 60 مەتر دابەزیونە ناو بیرەکەوە، هەستمان بە شتى نامۆ و بۆنى ناخۆش کرد"، بەڕێوبەرەکە دیمەنەکانى ناو چاڵەکەى بە سەرسوڕهێنەر وەسف کرد.



ئەوەشى وت، بە هۆى کەمى ئۆکسجین و هەواوە نەگەیشتوون بە قوڵایی بیرەکە، هەروەها لەبەر نەگەیشتنى تیشکى خۆر و ڕووناکى ئاستەم بووە وێنە و ڤیدیۆى قوڵایی چاڵەکە بگیرێت.


بەهۆى ئەو چیرۆک و داستانە ترسناکانەوە زۆربەى دانیشتوانى ناوچەکە ناوێرن لە بیرەکە نزیک ببنەوە.