گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی چوار پۆستى تری لە بەغدا وەرگرت (بەڵگە)

2019.06.18 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی چوار پۆستى تری لە بەغدا وەرگرت (بەڵگە)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی لیستێکى نوێی بەڕێوەبەرە گشتییەکان کە دەستى ناس کورد کەوتووە، پارتی چوار پۆستى بەڕێوەبەری گشتیی لە حکومەتى عێراق وەرگرتووە. بڕیارە لە دانیشتنى ئەنجومەنى وەزیراندا دەنگیان لەسەر بدرێت و پۆستەکانیش دابەشکراوە بەسەر بەشێک لە لایەنە عێراقییەکاندا، بەڵام لەناو لایەنە کوردییەکاندا تەنها پارتی تێدایە. هەر پەپێی لیستەکە، دیار خەلیل دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕیی و دارایی لە وەزارەتى پیشەسازی و کانزاکان، هاوکات بان ئیبراهیم نەورۆز دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی کۆنتڕۆڵیی جۆری لە وەزارەتى پلاندانان. ئیلهام حسێن دەبێتە سەرۆکى دەستەى عێراقیی بۆ متمانەدان لە وەزارەتى پلاندانان و فازیل محەمەدیش دەبێت بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای فاروق بۆ بەڵێندەرایەتى لە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.  
.