گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لە شۆڕش ژنێک بە دەمانچەکەی باوکی خۆی کوشت

2021.06.21 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
لە شۆڕش ژنێک بە دەمانچەکەی باوکی خۆی کوشت

ناس کورد- هەڤاڵ غالب
ئێوارە ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ ژنێک بە فیشەک گیانی لەدەستدا، بەوتەی کەسوکارەکەی "خۆی کوشتووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" وتی، "کاتژمێر 5:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (21ی حوزەیرانی 2021) لە گەرەکی قەرەهەنجیرییەکانی ناحیەی شۆڕش ئاگادارکراین "لە ڕوداوی گیانلەدەستدانی ژنێک بە فیشەک".


وتیشی، "دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکان و ئەمبولاس نێردرانە شوێنی ڕووداوەکە و بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە خۆی کوشتووە".


قائیمقامی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد، ئەو ژنە ناوی شەرمین عەزیز سەعدونە و لەدایکبووی ساڵی 200ـە و لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و هیچ منداڵێکی نییە، ڕووداوەکەش لە ماڵی باوکی بووە و بە دەمانچەی باوکی خۆی کوشتووە.

 

هاوکات شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "تەرمی ئافرەتەکە هێنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەمەڵ ئاسەوری فیشەک بە جەستەیەوە بوو، بۆیە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە تەرمەکەی ڕەوانەی پزشکی دادی سلێمانی کرا".


لەئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.