گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم بڕیارێکى نوێى لەبارەى گومرگەوە دەرکرد

2021.06.21 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم بڕیارێکى نوێى لەبارەى گومرگەوە دەرکرد

ناس کورد-

 

بریکاری وەزارەتى بازرگانى هەرێم بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى لێخۆشبوونى گومرگى راگەیاند، دواى ماوەیەک لە راگرتنى لەلایەن حکومەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عوسمان ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای لێخۆشبوونی گومرگی كردووە، دواى ئەوەی بۆ ماوەی نزیكەی شەش مانگ بابەتی لێخۆشبوونی  گومرگی  بۆ كارگەكانی  پیشەسازی ڕاگیرابوو  لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، لەکۆبوونەوەکەدا لەسەر چۆنیەتی  میكانیزمی پرۆسەی لێخۆشبوونی گومرگی سەرنج و تێبینی ووردیان خستە ڕوو، بۆ داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو لەسەر بابەتەكە بە شێوازێك  كە ئاسانكاری تەواو بكات بۆ كارگەكانی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.

 

عەلى عوسمان دەلێت  لەدوای دراسەكردنی سەرنج و تێبینیەكانیان  لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران  پرۆسەكە دەستی پێكردەوە.

 

لێخۆشبوونی گومرگی بریتییە لە بەخشین لە ڕەسمی گومرگی بەڕێژەیەكی دیاری كراو بۆ ئەو ئامێرو كەرەستە خاوانەی كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان  هاوردە دەكرێن و پێداویستیەكی گرنگ و ڕۆژانەی كارگەكانی پیشەسازین.