گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بخوێنەوە

ڕووداوێک بەغدا دەهەژێنێت؛ پیاوێک ژن و منداڵەکەى سوتاند

2021.06.21 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێک بەغدا دەهەژێنێت؛ پیاوێک ژن و منداڵەکەى سوتاند

ناس کورد-

سوتانى ژنێک و منداڵەکەى لە بەغدا لە ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا گومانى لاى پۆلیس دروستکرد و دواتر دەرکەوت پیاوەکەى تۆمەتبارى سەرەکییە و ئاگرى لە هاوسەر و منداڵەکەى بەرداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تاوانی شاری بەغدا (21ی حوزەیرانی 2021) وردەکاری تاوانێکی ناديار و گوماناوی لە گەڕەکی زەعفەرانییەی شارەکە ئاشكراكرد کە لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەیەکدا دایکێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، دوای گەیشتنی تیمەکانی تاوانی سەر بە پۆلیسی بەغدا بۆ شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکەدا کردووە و گومانیان لا دروست بووە کە هۆکاری ئاگرکەوتنەکە ئاسایی نەبووە و بەدەستی ئەنەقەست ڕوویداوە.

 

دەشڵێت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکوڵینەوە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی خێزانەکە، گومان لەهاوسەری ژنەکە کراوە دوای خستەنەڕووی بەڵگەکان و روبەروکردنەوەی تۆمەتبار بەو بەڵگانەی کەبەدەست هاتوون، تاوانبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی.

 

بەوتەى پۆلیس، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە و تاوانبارەکە بە فەرمانی دادوەر وبەپێی ماددەی( 406) یاسای سزای عێراقی ڕاگیراوە.

me_ga.php?id=20732