گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هیچ ژنێک لە شاندەکانی مەسرور بارزانی و لایەنەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەت نەبوو

2019.06.18 - 16:08
App store icon Play store icon Play store icon
هیچ ژنێک لە شاندەکانی مەسرور بارزانی و لایەنەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەت نەبوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەسرور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی لایەنەکانی کرد بۆ وەرگرتنى سی ڤی کاندیدەکان، ڕۆژی 16ی حوزەیرانی 2019، سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و بۆ ڕۆژی دواتر سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و سۆسیالیستدا کۆبووەوە. . جیاواز لە سەرنج و تێبینییەکان لە ئاستی شاندەکان و چۆنیەتى پێشوازیکردن و دواتر کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لایەنەکان، ئەوەى جێگەى تێبینی زیاتر بوو، لەناو شاندەکانى مەسرور بارزانی و پارتی و یەکێتى و گۆڕان و سۆسیالیست هیچ ئەندامێکى ژنی تێدا نەبوو کە ئەوەش جێگەی نیگەرانی بەشێک لە ژنان و ڕێکخراوەکانى ژنان بوو. . ڕووەیدا موستەفا، چالاک و نوسەر لە تویتەرەکەى خۆی نوسیویەتی، "پرسیارە سەرەکییەکە ئەوە، ئایا ڕێژی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسەتدا کەمە کە بووەتەهۆی کەمی ئامادەبوونیان لەو دانوستانە گرنگانەدا یان ئەوەتا پشتگوێخراون و گرنگی بە ڕوانینی ژنان نادرێت؟" . لەناو سەرکردایەتى سەرجەم حزبەکاندا چەند ئەندامێکى ژنی تێدایە، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە لە زۆربەى دانوستان و گفتوگۆ گرنگەکاندا هیچ ژنێک لە شاندەکاندا نییە، ئەوەى زیاتر پرسەکەى گرنگتر کردووە، تائێستا هیچ ئەندامێکى ژنی سەرکردایەتى حزبەکان هەڵوێستی دیاریان نەبووە لەدژى بەشداریی پێنەکردنیان لە گفتوگۆکاندا. . پەخشان زەنگەنە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان  بە ناس کوردی ڕاگەیاند، چوار کابینەیە هەمان داواکاری لە حزبەکان دەکەن، نەبوونی ئەندامی ژن لە شاندەکان و پێشکەشکردنی سی ڤییەکان بۆ پۆستەکان زۆر نیگەرانی کردوون. . پەخشان زەنگە دەڵێت، "ڕۆژ بە ڕۆژ حزبەکان زیاتر ژنان و ڕێکخراوەکانى ژنان نائومێد دەکەن و هیوادارم ژنانی سەرکردە لە حزبەکاندا ئەوە قبوڵ نەکەن، بۆچی تائێستا هیچ هەڵوێستێکیان لەدژی حزبەکانیان نییە؟!" . ئەو دەشڵێت، "پێویستە ژنان بەشداری گفتوگۆ گرنگەکان بکەن و چونکە ژنی لێهاتوومان هەیە، ئەگەریش دەوترێت شارەزاییان نییە ئەوە ئەرکی حزبەکانیان ئەو ژنانە پێبگەیەنن، دەبێت حزبەکان ڕۆڵیان هەبێت لە پێگەیاندنیان." . پەخشان زەنگە دەشڵێت، "لەناوەندی نێودەوڵەتیی و ڕێکخراوەکانەوە هەمان پرسیارمان لێ دەکرێت و ئێمەش تەنها وەڵاممان ئەوەیە کە حزبەکان گوێیمان لێ ناگرن."