گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینیەکى ئەمەریکى بۆ بەرزبوونەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار 

2021.06.21 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینیەکى ئەمەریکى بۆ بەرزبوونەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار 

ناس کورد-

بانکی وەبەرهێنانی ئەمەریکا پێشبینی دەکات نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەگەڵ هاتنی ساڵی 2022دا بگات بە 100 دۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی"ڕوسیا تودەی" (21ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە "بانکی وەبەرهێنانی ئەمەریکا (بانک ئۆف ئەمەریکا) پێشبینی کردووە نرخی نەوت لەگەڵ سەرەتای ساڵی 2022دا بەرزبێتەوە بۆ 100 دۆلار".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "شیکەرەوەکانی ئەو بانکە پێیانوایە، گەشەسەندنی کەرتی گواستنەوە و گەشتیاری وا دەکات خواست لەسەر سوتەمەنی زۆربێت بەو جۆرەش بەشێکی زۆر لەوڵاتانی جیهان پەنا دەبەن بۆ هاوردەکردنی زیاتری ئەو کاڵایە".

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ڕوسییەکە "بانکە ئەمەریکییەکە پێشبینی ئەوەشی کردووە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک پڵەس) بەردەوام بن لەپەیڕەویکردنی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و پابەندبوون بەو پشکەی کەڕێککەوتوون لەسەری".