ناس کورد-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر چرکەساتی ڕووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا تاکسییەک بە خێراییەکی زۆر خۆی دەکێشێت بە کۆگایەکی کاشی و مەڕمەڕدا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووداوەکە کاتژمێر 5:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەڕێگای گرد جوتیار – بەحرکە ڕوویداوە و وتەبیژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئوتومبێلەکە تاکسییە و بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنتڕۆلی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە کۆگایەکی مەڕ مەڕ و کاشی و بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکەش شوفێرەکە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک لە دیمەنەکەدا دەرکەوتووە بەر لە ڕووداوەکە شوفێرەکە زۆر تیژڕەو و بێ ئاگا بووە، جا ئەو بێ ئاگاییە لەوانەیە بەهۆی خەوتنەوە بێت یان بەهۆی جەڵتە و گیانلەدەستدانی پێشوەختە بێت، چونکە ئوتومبێلەکە پاش لەڕێگادەرچونی لەجیاتی کەمکردنەوەی خێرایی خێراییەکەی زیاتر دەبێت.