گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرج و ڕێوشوێنەکانی مۆڵەتی خوێندن ڕاگەیەنرا

2021.06.21 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
مەرج و ڕێوشوێنەکانی مۆڵەتی خوێندن ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان پەیڕەوى پێدانى مۆڵەتى خوێندنى بۆ ئەو فەرمانبەرانە بڵاوکردەوە کە ئارەزووى تەواوکردنى خوێندنى باڵا ئەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئامانج رەحیم (21ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا پەیڕەوى پێدانى مۆڵەتى خوێندنى بڵاوکردەوە کە لە 13 ماددە پێکهاتووە و لە بارەیەوە ئاماژەى بەوە کردووە، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی باڵا ئەکەن لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم، پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە ژمارە ١١ ساڵی ٢٠٢١ دەرچوو دوای پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، کە لە ١٣ ماددە پێکهاتووە ومەرج وپێداویستیەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دامەزراوەکانی هەرێم لەخۆ دەگرێت.

 

رونیشیکردەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بۆ مەبەستی ڕێکخستنەوەی بابەتی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی دووساڵ بوو پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێم ڕاگیرابوو.