ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دیاردەی قومارکردن زیادی کردووە و بەمەبەستی ڕێگریکردن لەو دیاردەیە هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و تائێستا 16 کەسیان دەستگیرکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، " ماوەیەکە دیاردەی ( قومار) بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کافتریاکان بوونی هەیە و ئەوەش بووەتە هۆی گەیاندنی زیانی مادی زۆر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە دوای دیراسەیەکی ورد و بە بڕیاری دادوەر بڕیارماندا ڕێگری لەو دیاردەیە بکەین و ئەوانەی ئەو کارە دەکەن بەشێکیان لێ دەستگیر بکەین بە مادەی (389) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە کە تا ئێستا ژمارەی دەستگیر کراوان (16) کەسن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە دوورکەونەوە لەو دیاردە ناشرینە کە دواجار دەبێتە هۆی زەرەر و زیانی مادی و پشێوی کۆمەڵایەتی، چونکە ئەم حاڵەتە دژی نیظام و ئادابی عامە و دەبێ ڕێگری لێ بکرێ ."