گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوتی خاو زیاتر بەرزبووەوە

2021.06.21 - 08:16
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی خاو زیاتر بەرزبووەوە

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاوی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەیانی ئەمڕۆش بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نزیکدەبێتەوە لە 74 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 73 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 71 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

مانگی حوزەیران مانگی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوو، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی نەوت گەیشتە سەروو 73 دۆلار کە بۆ یەکەمجارە لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە دەگاتە ئەو ئاستە.