گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی رووداوەکە

دوو کەس لەهەولێر بەدەستڕێژى گولـلە کوژران

2021.06.20 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کەس لەهەولێر بەدەستڕێژى گولـلە کوژران

ناس کورد-

 

لەهەولێر دەستڕێژى گولە لە ئۆتۆمبێلێک کراو بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و کەسێکى تریش برینداربوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەمشەو لە شەقامی 60 مەتری دوو تۆمەتبار، كە بران، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـەیان لە خوشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر کردووە.

 

وتیشى دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداو و دەركەوت كە لە ئەنجامی تەقەكان دوو پیاو بە ناوەكانی (ا. ت. ح) و (ك. ق. ع) گیانیان لە دەست داوە و ئافرەتێكیش بە ناوی (ج. ح. م) زامدار بووە.

 

هۆگر عەزیز باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زیاتر و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاو دەكەنەوە.