گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

كاروانێکى سەربازى ئەمەریکییەکان لە هەرێمەوە گەیەنرایە ڕۆژئاواى کوردستان (ڤیدیۆ) 

2021.06.20 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
كاروانێکى سەربازى ئەمەریکییەکان لە هەرێمەوە گەیەنرایە ڕۆژئاواى کوردستان (ڤیدیۆ) 

ناس کورد

ئاژانسێکى سورى بڵاوی کردەوە، کاروانێکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کە ئەمریکا سەرۆکایەتى دەکات، لە هەرێمى کوردستانەوە گەیەنرایە شارى حەسەکە و ڕۆژهەڵاتى دێرەزور.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ساناى سورى (20ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردەوە، كاروانێکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە دەروازەى وەلیدى نێوان سوریا و عێراقەوە، لە هەرێمى کوردستانەوە چوونە سوریا.

 

ڕونیشکراوەتەوە، کاروانەکە سوتەمەنى و ئۆتۆمبێلى سەربازى و پێداویستى لۆجستى هەڵگرتووە و چوونەتە بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە حەسەکە و ڕۆژهەڵاتى دێرەزوور.

 

زۆرینەى ناوچەکانى پارێزگاکانى حەسەکە و دێرەزوور کە دەوڵەمەندن بە نەوت دەکەونە ژێر دەستى هێزەکانى سوریا دیموکرات (هەسەدە) و لەلایەن هاوپەیمانى نێودەوڵەتییەوە پشتگیرى دەکرێن.