گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پزیشکێکى پسپۆڕ نیشانەکانى توشبوون بەشێرپەنجەى گون دەستنیشان دەکات

2021.06.20 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکى پسپۆڕ نیشانەکانى توشبوون بەشێرپەنجەى گون دەستنیشان دەکات

ناس کورد- 

پزیشکێکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى شێرپەنجە، چەند نیشانەکانى دیارى نەخۆشى شێرپەنجەى گون لەلاى پیاوان ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر سەرکەوت خۆشناو، پزیشکى ڕاوێژکارى بۆ چارەسەرى نەخۆشییەکانى شێرپەنجە (20ى حوزەیرانى 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا چەند ڕونکردنەوەیەکى لەسەر نیشانەکانى نەخۆشى شێرپەنجەى گون لاى پیاوان خستووەتە ڕوو، کە دیارترین نیشانەکانى ئەگەر نەخۆشیەکە بەناو لاشەدا تەشەنە بکات ئەوا هەست بە بونى گرێ یان قورسایەک لەخوارەوەى سک دەکرێت.

 

دەشڵێت، جگە لە شێرپەنجەی گونەکان چەند نەخۆشیەکى تریش هەیە دەکرێت ژمارەیەک لەو نیشانانەى تێدا بێت کە لە شێرپەنجەى گونەکاندا هەبێت.

 

ئەمەى خوارەوە دەقى ڕوونکردنەوەکەى پزیشکە پسپۆڕەکەیە لەسەر شێرپەنجەى گونەکان:

 

نیشانەکانی شێرپەنجەی گون (سرطان الخصية) چین؟

 

ئەو نەخۆشانەی شێپرنجەکەیان تەنها لە گونە و بڵاو نەبۆتەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکەی لاشە، باوترین نیشانە بریتیە لە بوونی گرێیەکی بێ ژان لە یەکێك لە گونەکان. لە هەندێك نەخۆش لەوانەیە ژانێك یان قوڕساییەك لە بەشی خوارەوەی زگ هەستی پێ بکرێت.

 

ئەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەی گونیان تەشەنەی کردووە و بڵاو بۆتەوە، بەپێی شوێنی بڵاو بوونەوەکە نیشانەی تریان لێ بەدیار ئەکەون، بۆ نموونە:

 

* ئەگەر شێرپەنجەکە بچێتە گرێ لیمفاویەکانی نزیك دیواری پشتەوەی زگ: لەوانەیە ببێتە هۆی پشت ئێشە، یان هەندێك جار گرێ لیمفاویەکان ئەوەندە گەورە ئەبن کە بە دەست هەستیان پێ ئەکرێت لە کاتی پشکنینێکی سادەی زگ، یان لەوانەیە لایەکی زگ بە چاو ببیندرێت کە ئەستوورترە (ئەو شوێنەی کە گرێیەکەی لە ژێرە).

 

* هەندێك جار شێرپەنجەکە لەوانەیە بچێتە گرێ لیمفاویەکانی سەرووی ئێسکی چەڵەمە و وەکو گرێیەك لە مل هەستی پێ بکرێت.

 

* ئەگەر شێرپەنجەکە بچێتە ناو سیەکان یان گرێ لیمفاویەکانی ناو قەفەسەی سنگ، لەوانەیە نەخۆشەکە ئەو نیشانانەی بۆ دروست ببن: کۆخە، سنگ ئێشە، نەفەس تەنگی یان خوێن هێنانەوە لە کاتی کۆخین.

 

* ئەگەر نەخۆشیەکە زۆر بە لاشەدا بڵاو ببێتەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی کەم بوونی شەهیەی خواردن، بوونی هێڵنج، یان دابەزینێکی بەرچاوی کێش (کەمکردنی زیاتر لە پێنج کیلۆ لە ماوەی چەند مانگێکی کەم، بەبێ ئەوەی نەخۆشەکە هەوڵی دابەزینی کێشی دابێت).

 

* نزیکەی پێنج لە سەدی ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی گونیان هەیە، مەمکیان گەورە ئەبێت (بەهۆی دەردانی هۆڕمۆنێکی تایبەت).

 

جگە لە شێرپەنجەی گون، نەخۆشی تریش لەوانەیە ئەو نیشانانە دروست بکەن. بەڵام ئەگەر یەکێك یان زیاتر لەو نیشانانەی سەرەوەت هەبوون، ئەوا پێویستە حالەتەکەت هەڵبسەنگێندرێت، چونکە لەوانەیە ھۆکارەکەی شێرپەنجەی گون بێت.