ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ژمارەى ناوەندەکانى دەنگدان و دەنگدەرانى هەر ناوەندێکى دیاریکرد، لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنى تشرین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، دواى کۆتای هاتنى وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى بایۆمەترى و زانینى ژمارەى کۆتایی دەنگدەران، ئەنجومەنى کۆمسیاران ژمارەى کۆتایی بنکەکانى دەنگدان و ژمارەى دەنگدەرانى هەر بنکەیەکى پەسەندکردووە.
رونیشیکردەوە، لەسەرتاسەرى عێراق 8273 بنکەى دەنگدان بونیان هەیە.
وتەبێژى کۆمسیۆن باسى لەوەشکردووە، لەهەر وێستگەیەک 450 دەنگدەر دەنگ دەدەن، لەبەرئەوەى بڵاوبوونەوەى ناوەندەکانى دەنگدان، پشتدەبەستێت بە فۆرمى خۆراک و شوێنى نیشتەجێ بوونى دەنگدەر.