گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەدان کەسایەتى جیهانى بۆ بایدن: دەستدرێژییەکانى ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان رابگرن 

2021.06.20 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
سەدان کەسایەتى جیهانى بۆ بایدن: دەستدرێژییەکانى ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان رابگرن 

ناس کورد-

680 کەسایەتى کاریگەرى جیهانى لە 75 وڵاتەوە نامەیەکى کراوە ئاڕاستەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا دەکەن و داواى لێ دەکەن، کۆتایى بەسەرکوتکردنى فەڵەستینیەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بهێنرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو کەسایەتیانە کە واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە، ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، ئێستا کاتى شکاندنى بەربەستى بارودۆخى سیاسیى چەقبەستووە لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستتدا.

 

لەنامەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانى هاوپەیمانى جیهانى بۆ کۆمەڵگەى مەدەنیى و سەرمایەداران و هونەرمەندان و سەرکردە ئاینى و سیاسیەکان و ژمارەیەک لەوانەى کە براوەى خەڵاتى نۆبڵن واژۆیان لەسەر کردووە، داوایان لەبەرپرسانى ئەمەریکا کردووە کار بکەن بۆ ڕاگرتنى هێرش و پەلامارەکانى ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین و لەو بڕوایەدان ئاشتى هەمیشەیى و دادپەروەرى بۆ هەمووان بەدی نایەت هەتاوەکو ئەمەریکا دۆخەکە بەو شێوەیە بێ دادپەروەرى و لێپرسینەوە بهێڵێتەوە.

 

نامەکە بەڕووى بایدن دا دەشڵێت، ئیدارەکەتان پابەندە بەسیاسەتى دەرەوە بەتایبەت لەسەر بەرگرى لەدیموکراتیەت و مافەکانى مرۆڤ و بەمدوایانەش ئەوەتان ڕاگەیاند کە لەو بڕوایەدان فەڵەستینى و ئیسرائیلیەکان مافى ژیانێکى سەقامگیریان هەیە کەیەکسان بێت لەڕووى ئازادى و ئاوەدانى و دادەپەروەرییەوە، بەڵام بۆشاییەکانى نێوان لێدوانەکەى تۆ و ژیانى ڕۆژانەى فەڵەستینیەکان زۆر فراوانە.

 

ئەو کەسایەتیانە لەنامەکەشیاندا داوا لەئیدارەى ئێستاى ئەمەریکا دەکەن فشارى دیپلۆماتى بکات بۆ کۆتایهێنان بە جیاکارى و سەرکوتکردنى فەڵەستینیەکان و پێشێلکردنى مافەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە.

 

لەنێو ئەو کەسایەتیانەدا کە واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە، مارى ڕۆپنسۆنى سەرۆکى پێشووى ئیرلەندا، ئەخزەر ئیبراهى وەزیرى دەرەوەى پێشووترى جەزائیر،ئەبراهام پۆرگ براوەى خەڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى و دەیان کەسایەتى ترى دیارى عەرەبى و جیهانى هەیە.

 

هەر لەناو ئەوانەدا کە واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە، دانیاڵ لیڤیى سەرۆکى ڕێکخراوى پڕۆژەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى ئیسرائیلى و پیتەر گابریل گۆرانیبێژى بەریتانى و نەوام چۆمسکى بیرمەندى ئەمەریکى تێدایە، ئەوە سەربارى چەندین کەس لەپزیشکانى نێودەوڵەتى بۆ ڕێگرى کردن لەشەڕى ئەتۆمى و لیژنەى ئیسرائیلى دژى تێکدانى خانووبەرە لەئەڵمانیا و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ بەرگرى لە سەربەستیەکان لە فەڕەنسا.