گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمسیۆن ژمارەى ئەو کاندیدانەى ئاشکرا کرد کە پڕۆسەى لێپرسینەوە دەیانگرێتەوە 

2021.06.20 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ژمارەى ئەو کاندیدانەى ئاشکرا کرد کە پڕۆسەى لێپرسینەوە دەیانگرێتەوە 

  ناس کورد- 

  کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق داوا لەو کاندیدانەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق دەکات کە پڕۆسەى لێپرسینەوە و دادپەروەرى دەیانگرێتەوە پابەندى ڕێوشوێنە یاساییەکان بن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق (20ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا داواى لەو کاندیدانە کرد کە ڕێوشوێنەکانى لێپرسینەوە بەپێى فەرمانێکى کۆمسیۆن کە لەماڵپەڕە فەرمییەکەیدا بڵاوکراوەتەوە پابەندى ڕێگا یاساییەکان بن بەرامبەر دادگاى پێداچوونەوە کە تایبەتە بەتانە لێدان لەبڕیارەکانى دەستەى دەستپاکى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەوەش دواى ئەوە دێت ڕاستاندنى ناوى ئەو کاندیدانە کە گەیشتووەتە 226 بووەتە ئاستەنگ و هەروەها لەلایەکى تریشەوە کۆمسیۆنیش سورە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە لەکاتى خۆێدا و درەنگ گەیشتنى وەڵامەکان کێشەى کەمى کاتى دروست کردووە و کۆمسیۆنیش بڕیاریداوە ئەو کاندیدانەى کە ناوەکانیان دیاریکراوە لەلایەن دەستەى دەستپاکییەوە ئەوا ئاگادارکراونەتەوە.

 

کۆمسیۆن دەشڵێت، بۆیە دەبێت هەموو ئەو کاندیدانە پشتیوانى دەستەى دەستپاکى بهێنن کە ڕێوشوێنەکانى لێپرسینەوە نایانگرێتەوە ئەوەش بەنوسراوى فەرمى دەستەکە یاخود بڕیارەکانى دادگا تا ڕۆژى 30ى ئەم مانگە و بەپێچەوانەوە ئەوا کۆمسیۆن ناچار دەبێت بڕیارەکانى دەستەى لێپرسینەوە جێبەجێ بکات شان بەشانى ئەو خشتەیەى بۆ کاتى هەڵبژاردنەکە دیاری کراوە.