گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلى کۆچ لەهەرێم و عێراقەوە بۆ ئەوروپا ’’کەمبوونەوەیەکى زۆرى’’ بەخۆوە بینیوە

2021.06.20 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلى کۆچ لەهەرێم و عێراقەوە بۆ ئەوروپا ’’کەمبوونەوەیەکى زۆرى’’ بەخۆوە بینیوە

ناس کورد-

 

دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران رایگەیاند، شەپۆلى کۆچ بۆ هەندەران کەمبوونەوەیەکى زۆر زۆرى بەخۆوە بینیوە بەراورد بە ساڵانى رابردوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارى جەلال سەرۆکى دەزگاکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ساڵى رابردوو 34 هەزار کەس خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا، بەڵام  ئەمساڵ کە دەرگاى سنورەکان کراونەتەوە 26 هەزار و 772 هاوڵاتى عێراقى کە زۆربەیان کوردن خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و داواى مافى پەنابەران پێشکەشکردووە.

 

وتیشى "لەمساڵدا پێنج کۆچبەر بوونەتە قوربانى و تەرمەکانیان گەڕێنراونەتەوە".

 

ئارى جەلال پێیوایە هۆکارى کەمبوونەوەى کۆچ دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و داخستنى گەشتە ئاسمانییەکان و پێکهێنانى هێزى هاوبەش لەلایەن وڵاتانى ئەوروپاوە بۆ پاراستنى سنورەکان.

 

باسى لەوەشکرد، لەساڵى 2015 ەوە تا ئێستا 173 کەس بێسەروشوێنن و دۆسیەکانیان بەکراوەیی هێڵراوەتەوە و 11 کەسیان لەرێگەى پشکنینى دەى ئێن ئەیەوە تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.