گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەڤێنجەرز ئیندگەیم هەڕەشە لە پێگەى ئەڤاتار دەکات

2019.06.18 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڤێنجەرز ئیندگەیم هەڕەشە لە پێگەى ئەڤاتار دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەردوو فیلمى ئەڤێنجەرز ئیندگەیم و ئەڤاتار، پێکەوە بڕى پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان کۆکردووەتەوە، لە ئێستاشدا ئەڤێنجەرز ئیندگەیم لە کێبڕکێى ئەوەدایە لەڕوى پەیداکردنى داهاتەوە ڕیزبەندى یەکەم لە ئاڤاتار وەرگرێت. . فیلمى ئەڤێنجەرز ئیندگەیم، لە ماوەى 57 ڕۆژى پەخشکردنییەوە توانیویەتى بڕى دوو ملیار و 742 ملیۆن دۆلار لە پەخشکردنى هەموو جیهاندا کۆبکاتەوە، بەوەش تەنها نزیکەى 47 ملیۆن دۆلارى ماوە کە ببێت بە یەکەم فیلم لە ڕووى کۆکردنەوەى داهاتەوە. . ئەڤاتار کە فیلمێکى سینەمایی خەیاڵییە، لە ئێستادا ڕیزبەندى یەکەمى گرتووە لەڕوى پەیداکردنى داهاتەوە کە ماوەى نزیکەى 10 ساڵ دەبێت لەو ڕیزبەندەدا ماوەتەوە بە داهاتى دوو ملیار و 788 ملیۆن دۆلار، بەڵام ئەڤێنجەرز ئیندگەیم هەڕەشە لە پێگەکەى دەکات. . فیلمی ئەڤێنجەرز ئیندگەیم (Avengers Endgame) بەشێکە لە زنجیرە فیلمەکانی ئەڤێنجەرز و لەلایەن ستۆدیۆکانى مارڤێڵەوە بەرهەمهێندراوە، تا ئێستاش لە سینەماکانى هەرێم پەخش دەکرێت و لە هەرێمیش لەسەرەتاى پەخشییەوە ژمارەى پێوانەیی تۆمار کرد. . .