گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى تەندروستى عێراق لەبارەى ماوەى کاریگەریى ڤاکسینەکان

2021.06.20 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى تەندروستى عێراق لەبارەى ماوەى کاریگەریى ڤاکسینەکان

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاشکرای کرد، دەوڵەتانى جیهان چاودێرى بەرگرى ئەو کەسانە دەکەن  ڤاکسینیان وەرگرتووە بۆ زانینى ماوەى چالاکییەکەى، هەر کاتێک چالاکى ڤاکسینەکان کۆتایى هات دەتوانن ڤاکسینى تر وەرگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز عەبدولئەمیر حلفى، بەڕێوەبەرى تەندروستى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق (20ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراقى وتووە، دەوڵەتانى جیهان کار دەکەن و چاودێرى بەرگرى ئەو کەسانە دەکەن کە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

ڕونیشیکردەوە، ئەوەش لەپێناو دیاریکردنى ماوەى چالاکى ڤاکسینەکان، تائێستا دیار نییە کەى ماوەى چالاکییان کۆتایى دێت، لەوانەیە دواى کۆتایى هاتنى بەرگرى دووبارە ڤاکسین بدرێتەوە بە هاوڵاتیان.

 

حلفى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەگەرى هەیە کاتژمێرەکانى قەدەغەى ڕێژەیى هاتووچۆ لە وڵاتدا کەم بکرێتەوە.