گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەرهەم ساڵح لەبارەى رەخساندنى دەرفەتى کار بۆ گەنجان داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

2021.06.20 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح لەبارەى رەخساندنى دەرفەتى کار بۆ گەنجان داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ناس کورد-

نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆک کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح لەگەڵ شاندێکى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق (20ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان بەسەرۆکایەتی ئیپ پیتەرسن، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دانیشتووان لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان کرا، لەرێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوە حکومییەکان و گرنگی پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان سەبارەت بەگەشەپێدانی دانیشتووان.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە وڵات رووبەڕووی کێشەی تیرۆر و دەرئەنجامەکانی قەیرانی ئاوارەبوونی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی و دانیشتووان بووەتەوە، بۆیە گرنگە پشتیوانی و هاوکاری پێویست بۆ ئاوارەکان دەستەبەر بکرێت لە کەمپەکانی ئاوارەبوون، ھەروەھا دووپاتیکردەوە لەگرنگی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی گەشەپێدانی سیاسەتی دانیشتووان کرد بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام، لەسەر بنەمای دانیشتووان، بەتایبەتی گەنجان کە گەورەترین رێژەی دانیشتووان پێکدێنن، ھەروەھا نوێنەرایەتی هێزی کاری گرنگ دەکەن بۆیە پێویستە سوودیان لێوەرگێرێت و دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت تاوەکو لە بازاڕی کاردا یەک بخرێن، هاوکات ئاماژەی کرد بە پێویستی پشتیوانیکردن لە ژنان و کۆتایی ھێنان بەو توندوتیژییەیی بەرامبەریان دەکرێت و زامنکردنی تەواوی مافەکانیان.