گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بافڵ تاڵەبانى بەڵێنێکى بە عومەرى سەید عەلى ئاشکراکرد

2021.06.20 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانى بەڵێنێکى بە عومەرى سەید عەلى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، بەڵێنیان بە عومەرى سەید عەلى رێکخەرى گشتى گۆڕان داوە کە هاوپەیمانیان بۆ هەڵبژاردن دژى هیچ لایەنێک نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەراسیمى واژۆکردنى ڕێککەوتنى یەکێتى و گۆڕان بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق وتى "بەڵێنمان بە رێکخەرى گۆڕان داوە کە ئەم رێککەوتنە دژى هیچ لایەنێک نییە، بۆ یەکڕیزى کوردستانە".

 

وتیشى "من حەزدەکەم لێرە بەڵێنێکى تر بدەم، هەرگیز ئێمە جارێکى تر بزوتنەوەى گۆڕان جێناھێڵین، حەزناکەم ئەم رێککەوتنە هەر بۆ ئەم هەڵبژاردنە بێت بەڵکو هەر پێکەوە بین".

 

بافڵ تاڵەبانى باسى لەوەشکرد، ئەمە یەکەمین هەنگاوە بۆ ئەوەى خەونەکانى مام جەلال و نەوشیروان مستەفا بهێننە دى بۆ بەدیهێنانى یەکڕیزى.

 

دەشڵێت، دۆخى کوردستان وەکو پێویست باش نییە، بەیەکەوە دەتوانن باشترى بکەن.

 

لاى خۆیەوە، عومەرى سەید عەلى ڕێکخەرى گشتى گۆڕان لە مەراسیمى ئیمزاکردنى ڕێککەوتنەکەدا وتى "ئێمە لەگەڵ ئەوەدابووین سەرجەم هێزە کوردییەکان لەیەک هاوپەیمانیدا بن، بەڵام دەرەنجامى گفتوگۆکان رێککەوتنى یەکێتى و گۆڕانى لێکەوتەوە".

 

وتیشى "هاوپەیمانى کوردستان بەرهەمى بڕواى سیاسیمانە بۆ کارى هاوبەش بەئامانجى سەرخستنى کاندیدەکانمان لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق".