گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پیشەسازیی عێراق: لەسەر خواستی خەڵکی ئۆتۆمبێل دروست دەکەین

2021.06.20 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
پیشەسازیی عێراق: لەسەر خواستی خەڵکی ئۆتۆمبێل دروست دەکەین

ناس کورد-

وەزارەتى پیشەسازى عێراق ڕایگەیاند، هەوڵی بەگەڕخستنی چەند کارگەیەک دەدرێت کە تایبەتە بە کۆکردنەوەى کەرەستە و دروستکردنى ئۆتۆمبیل کە لەکارکەوتوون و وەزارەتیش لەسەر خواستى هاوڵاتیان ئۆتۆمبیل دروست دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسڕ مەدەنى، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى هونەرى سەر بە وەزارەتى پێشەسازى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى (20ى حوزەیرانى 2021) ڕاگەیاندووە، عێراق لەساڵى 1970ەوە کۆمپانیاى گشتى پیشەسازى ئۆتۆمبیلى هەیە کە تایبەتە بە کۆکردنەوەى کەرەستەکانى هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێک.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وەزیرى پیشەسازى فەرمانى کردووە بە وەرگرتنى نمونەى ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەى کە خواستى خەڵکیان لەسەرە بۆ ئەوەى هەوڵبدرێت لە عێراقەوە بەهاوکارى کەرتەکانى تایبەت دروستبکرێن و کەرەستەکانى کۆبکرێنەوە.


مەدەنى باسى لەوەش کردووە، کێشەى سیولەى نەختینە و سەرمایە یەکێکە لە هۆکارەکانى ڕاگرتنى ئەو کارگانە و ناشتوانرێت لەئێستادا دەرماڵە بدرێتە ئەو کارگانە بەو پێیەى داهاتیان لەسەر خۆیانە.


پێشتریش وەزارەتى پیشەسازى عێراق ئەوەى ڕاگەیاند، پڕۆژەیەک هەیە بۆ خستنەگەڕى 16 کارگەى پیشەسازى بەرهەمهێنەر لەوانە بەرهەمهێنانى پاترى ئۆتۆمبیل و چەند کارگەیەکى ترى پیشەسازى کە لەکارکردن وەستاوەن.