گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شێرپەنجە لە هەرێم

نزیكترین سەرەی تیشك بۆ چارەسەری شێرپەنجە شەش مانگە

2021.06.20 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
نزیكترین سەرەی تیشك بۆ چارەسەری شێرپەنجە شەش مانگە

ناس کورد-

لە میانەی بەدواداچوونی كێشەی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەرەكانی چارەسەركردنی شێرپەنجە دەركەوتووە بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبوون و قەرەباڵغی و نەبوونی سەنتەریتر نزیكترین سەرە بۆ چارەسەر لە سەنتەری ژیانەوەی سلێمانی شەش مانگە و نەخۆش هەن لە چاوەڕوانیدا مردوون یان پلەی توشبوونەكەیان بەرزبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی "ناس كورد" کە لە چەند سەرچاوەیەکەوە وەریگرتووە (20 حوزەیرانی 2021)، لە سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە سلێمانی نزیكترین سەرەی چارەسەركردنی شێرپەنجە بەتیشك لەم سەنتەرە شەش مانگە، هەندێ نەخۆشیش لە سەرەی چارەسەردا مردوون یان پلەی توشبوونیان گۆڕاوە لە یەكەمەوە تا چوارەم و ئەمەش كۆنترۆڵكردن و چارەسەركردنیان ئەستەمەتر دەكات.

 

بەڕێوەبەران و كارمەندانی سەنتەرەكە ئەوەیان بۆ "ناس كورد" ڕوونكردەوە، قەرەباڵغی و گوشارێكی زۆر لەسەر سەنتەرەكەیان هەیە چونكە لە هەولێر و دهۆك سەنتەری چارەسەركردنی تیشك هێشتا نییە و جگە لە هەرێم لە ناوەڕاست و باشووری عێراقیشەوە نەخۆشی زۆر ڕوویان تێدەكات.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ناو سەنتەرەكەی سلێمانی تەنها دوو ئامێری چارەسەری تیشك هەن و ئەگەر پەكیان بكەوێت چارەسەر چەند ڕۆژێك ڕادەگیرێت، ماوەی شەش ساڵیشە ڕەزامەندی و بودجەیان بۆ تەرخانكراوە بۆ پەرەپێدانی سەنتەرەكە بەڵام هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێكردن و پارەكە بە نەختینەیی نەماوە.

 

ئێوارەی دوێنێ وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان، لە چەند لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی" جەختیكردەوە، ڕەزامەندییان وەرگرتووە و كاردەكەن بۆ دروستكردنی سەنتەری تیشك لە هەولێر و دهۆك و نوێكردنەوەی سەنتەرەكەی سلێمانی و ئەم كابینەیە بەگەرمی لەسەر هیڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە.