گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت بڕیاری دا بە دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجەی

2021.06.20 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت بڕیاری دا بە دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجەی

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم بڕیاری دا مانگانەن بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا مانگانە بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.


دەشڵێت، "بەپێی نوسراوی ژ7291 کە ئەمڕۆ یەکشەممە (20ی حوزەیرانی 2021) بە واژۆی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی وئابووری کراوە، وردەکاری ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی، ڕزگاری (هەولێر)، هیوا (سلێمانی)، ئازادی (دهۆک).


باسی لەوەشکردووە، "هەروەها بەپێی نووسراوی ژ 7293 لە 20ی حوزەیران، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی ملیارێک و 27 ملیۆن شەسەد هەزار دیناری مانگانە دا لە بری نۆڕینگە (بدل عیادە) کە لە نوسراوەکەی سەرۆکی دیوان وردەکاری خەرجکردنەکەی ڕوونکراوەتەوە.

me_ga.php?id=4082me_ga.php?id=4083