گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە شاری پزیشکیی ئەنوەر شێخە لەبارەى نەخۆشخانەی هیوا

2021.06.20 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە شاری پزیشکیی ئەنوەر شێخە لەبارەى نەخۆشخانەی هیوا

ناس کورد-

شاری پزیشکیی ئەنوەر شێخە ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندی بە کێشە داراییەکانی نەخۆشخانەی هیواوە هەبێت و دەڵێت، هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە کە بەبێ هیچ بنەمایەک ئاڕاستەی نەخۆشخانەکەمان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاری پزیشکیی ئەنوەر شێخە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (20ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنگوچەڵەمەی دابینکردنی دەرمان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی نەخۆشخانەی هیوا کاردانەوەی زۆری لێکەوتوەتەوە، ،بەناوی کارگێڕی و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمانەوە وێڕای هاوسۆزیمان بۆ دوچاربوانی شێرپەنجە هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم نەخۆشخانەیە و هەموو کەرتی پزیشکی لە شارەکەماندا دوپات دەکەینەوە."

 

جەختی کردووەتەوە کە "هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە کە بەبێ هیچ بنەمایەک ئاڕاستەی نەخۆشخانەکەمان دەکرێت و رایدەگەیەنین؛


1- نەخۆشخانەکەمان نەخۆشخانەیەکی گشتی فرە پسپۆڕیە نەوەک تایبەت بە شێرپەنجەوە هیچ مامەڵە و بازرگانیەکی دەرمانی پەیوەندیدارمان بە شێرپەنجە و نەخۆشخانەى هیوا نییە.


2- هەرگیز بەشێک نین لە کێشە و تەنگوچەڵەمەکانی نەخۆشخانەی هیوا و سندوقى کۆمەک بۆ توشبوانى شێرپەنجە کە دوور و نزیک پەیوەندی بە نەخۆشخانەکەمانەوە نییە.


3- بەرێز پرۆفیسۆر د. ئەنوەر شێخە یەکێک لە دامەزرێنەرانی نەخۆشخانەی هیوایە و تا ئەو کاتەى حکومەت رێگەى پێداوە تەنها لە نەخۆشخانەی هیوادا کاریکردووە و لە پاش پەسەندنەکردنى درێژکردنەوەى تەمەنى خانەنشینى ئەواکات لە کەرتى تایبەتدا کاردەکات، تا ئێستاش خۆبەخشانە وانە بە پزیشکانى هیوا و نەخۆشخانەى فێرکارى دەڵێتەوە و سەرچاوەیەکی زانستی گەورەیە کە بێ بەرامبەر پزیشکانی هیوا و سەرجەم پزیشکانی شێرپەنجەیی لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا پرس و راوێژی زانستی پێدەکەن و هەموشیان لەسەر دەستی ئەو بڕوانامەیان لەبواری پسپۆڕیەکانی شێرپەنجەدا بەدەستهێناوە.


4- شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە پڕۆژەیەکی زانستی گەورەیە کە چەندین پرۆفیسۆر و پزیشکی پسپۆریە وردەکانی لەخۆگرتوە و هەموو ئەو تەکنەلۆجیا پێشکەوتوانەی لەوڵاتانی پێشکەوتودایە بەنرخێکی نزیک لە قازانج نەویستانە و زۆر کەمتر لە وڵاتانی دراوسێ بەدەستخستوە تاوەکو نەخۆش ناچارنەبێت گەشتی پڕلەخەرجی دەرەوەی وڵات بکات بۆ چارەسەرە دەگمەنەکان.


5- نەخۆشخانەکەمان ڕەتی دەکاتەوە هیچ نەخۆشێکی شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەی هیواوە گواستبێتەوە تەنها ئەو نەخۆشانەی تێدابینراوە کە لەسەرخواستی خۆیان بۆ راوێژ و دڵنیابونەوە و ڕای زیاتری پزیشکی سەردانیان کردوین یاخود چەند حاڵەتێکى سنوردار لە ناوەڕاست و باشورى عێراقەوە کە نەیانویستوە سەردانى نەخۆشخانەى هیوا بکەن.


6- لە ماوەی شەش مانگی ڕابردودا شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە چەندین پرۆژەی پشتیوانی بۆ کەرتی گشتی ئەنجامداوە لەوانە هاوکاریکردنی دوچاربوانی سالاسیمیا و دابینکردنی هەندێک لە دەرمان و پێداویستیەکانیان بە بێ بەرامبەر.


7- بەراورد بە نەخۆشخانە تایبەتیەکانى دیکەى شارى سلێمانى و هەرێمى کوردستان نەخۆشخانەکەمان لە هەمووان کەمتر چارەسەرى شێرپەنجەى تێدا ئەنجام دراوە.


"لە کۆتاییدا ئێمە دڵنیایی تەواو دەدەین، نەوەک بەشێک نین لە تەنگوچەڵەمە کارگێڕیەکانی نەخۆشخانەی هیوا بەڵکو بەشێکین لە هاوکار و پشتیوان بۆ بەردەوامیدان بەخزمەتگوزاریە بێ بەرامبەرەکانی ئەو نەخۆشخانەیە و سەرجەم نەخۆشخانە گشتیەکان لە شارەکەماندا."