گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان و ماتۆڕسواران

2021.06.20 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان و ماتۆڕسواران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێرانی ماتۆڕسکیل لە چەند یاسا و بڕیاریک ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، هەرکەس پێوەی پابەند نەبێت سزا دەدرێت، ئەگەریش پابەند بێت سزا نادرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021) ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتیان و ماتۆڕسوارانی کردووە، ڕایگەیاندووە، "بەپێی یاسای هاتووچۆی ژمارە 86ی ساڵی2004ی عیراقی کە یاسای کارپێکراوە لەهەرێمی کوردستان پێویستە بۆلێخوڕینی ماتۆڕسکیل ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکرێت:

 

1- هەر کەسێک ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت پێویستە مۆلەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلی هەبێت کەئەم مۆلەتە بەپێی یاسا دەدرێت بەوکەسانەی تەمەنیان 16 ساڵی تەواوکردبێت،لەپشکنینی پزیشکی بەسەرکەوتوویی دەربچن، لەتاقیکردنەوەی پراکتیکی (ترایی) دەربچن بەسەرکەوتوویی و هەروەها هەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقی بن، واتا کەسانی بیانی بەهیچ شێوەیەک نابێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕن.

 

2- پێویستە ئەو ماتۆڕسکیلەی لێیدەخوڕن تۆمارکراو بێت، واتا تابلۆی پێوەبێت و ماتۆڕسکیلەکە بەشێوەیەکی فەرمی و لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی  داخلی هەرێم کرابێت، چونکە بەپێی یاسای هاتووچۆ هەر سوارۆیەک لەشەقام بڕوات، دەبێت تۆمارکراو بێت.

 

3- لەکاتی لێخوڕین پێویستە سەرجەم پێداویستییەکانی سەلامەتی لە کڵاوی سەرپارێز و ئەژنۆ و مەچەک پارێزەکان بەکاربێنن لەلایەن شوفێر و سەرنشینەکەشەوە، هەروەها نابێت لەیەک سەرنشین زیاتر سەر ماتۆڕسکیل بخرێت و نابێت سەرنشینەکە مناڵ بێت لەژێر هیچ بیانویەک.

 

4- سەبارەت بەکۆمپانیاکانی گواستنەوە و چێشتخانەکان کە کاری دیلیڤەری دەکەن، بەهەمان شێوە دەبێت ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمارکراو بێت لەسەرناوی کۆمپانیا یان چێشتخانەکە و ئەو کەسانەی لەسەری کاردەکەن دەبێت مۆڵەتی لێخوڕینیان هەبێت و عیراقی بن و نابێت بیانی بن بەهەموو ڕەگەزنامەکانەوە.

 

5- بەگشتی پێویستە لەسەر ماتۆڕسوارەکان پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و جگە لە پێداویستییەکانی لێخوڕینی سەلامەت لەسەرترافیکەکان بۆچرای سوور بوەستن، بەپێچەوانەی ئاراستەی ڕۆیشتن لێنەخوڕن بۆکورتکردنەوەی ڕێگایەکان بەسەر دورگەی ناوەندەکان نەکەون، لەنێوان ئوتومبێلەکان بەشێوەی لولپێچ لێنەخوڕن، دەستەڕاستی شەقامەکان بەکاربێنن نەک لاینی چەپی خێرا، لەشوێنی قەدەغە ماتۆڕسکیلەکانیان ڕانەگرن... هتد

 

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، "هەر کەسێک پەیڕەوی ئەم خاڵانەی سەرەوە بکات لەکاتی لێخوڕین، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ توشی گرفت نابێتەوە ،بەڵکو یارمەتیشی دەدرێت، بەڵام هەر کەسێک لەو خاڵانە دەربچێت وسەرپێچی بکات مەفرەزەکانی هاتووچۆ ناچار دەکات کە ڕێکاری یاسایی لەگەڵ بگرنەبەر و دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەی دابگرن."