گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

هەنگاوێکی تری بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار

2021.06.20 - 12:23
App store icon Play store icon Play store icon
هەنگاوێکی تری بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار

ناس کورد-
بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ زۆرترین دۆلاری خستووەتە بازارەوە لەوەتەی بڕیاری گۆڕینی نرخی ئاڵۆگۆڕی دۆلار بەرانبەر بە دینار لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکی ناوەندیی عێراق (20ی حوزەیرانی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ نرخی هەر دۆلارێک بە هەزار و 484.5 دینار لە بازارەکانی عێراق مامەڵەی پێوە کراوە، ئەوەش بەراورد بە نرخەکەی دوێنێ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوە".


ئاماژەبەوەشکراوە، "بانکی ناوەندی ئەمڕۆ 240 ملیۆن و769 هەزار و517 دۆلاری خستووەتە بازارەوە، ئەو بڕە دۆلارەش بە زۆرترین گۆژمە دادەنرێت لەوەتەی بڕیاری گۆڕینی نرخی ئاڵۆگۆڕی دۆلار بەرانبەر بەدینار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە 19ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "زۆری خستنەڕووی دۆلار وایکردووە نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار بەو شێوەیە بێتەخوارەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو نرخی دۆلار لە بازارەکانیی عێراق بەربەستی 150هەزار دیناری بۆهەر 100 دۆلارێک تێپەڕاند".

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرفتە ئابوریانەی کە دوچاربوونەتەوە بەهۆی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار دیاری بکات بە هەزارو 450 دینار بۆ هەر دۆلارێک، ئەوە لە کاتێکدایە کە لەدوای ساڵی 2003ەوە بانکی ناوەندی نرخی فرۆشتنی دۆلاری بە هەزارو190 دینار دیار کردبوو ولەبازارەکانیی عێراق وهەرێمی کوردستانیش لە هەر دۆلارێک لە سەرووی هەزار و 120 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.