گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە’’

وەزارەتی کارەبا بۆ هاووڵاتیان: دەست بە کارەباوە بگرن

2021.06.20 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا بۆ هاووڵاتیان: دەست بە کارەباوە بگرن

ناس کورد-

لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکەوە 400 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەکارهێنانی کارەبا 600 مێگاوات زیادی کردووە، داواش لە هاووڵاتیان دەکات، دەست بە کارەباوە بگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەی (400) مێگاوات لە (3400) بۆ (3000) مێگاوات نزمبووەوە، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەباش بە ڕێژەی (600) مێگاوات بەرز بووەوە.."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سەرەتای مانگی حوزەیران، خواست لەسەر کارەبا (3800) مێگاوات بوو، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ (4400) مێگاوات بەرزبووەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتوو بەم زووانە چارەسەر دەکرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە ئاستی جاران."

 

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندووە، "بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕووی کارەبا و کەمکردنەوەی بۆشاییەکە بۆ پێدانی کارەبای زیاتر داوا لە هاوڵاتییان دەکەین دەست بە بەکارهێنانی کارەباوە بگرن و ئەو ئامێر و گلۆپانەی کە زۆر پێویست نین کەم بکەنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی کە پێوەری زیرەکیان نەبەستووە و دەگاتە 52% هاوبەشانی کارەبا."