ناس کورد-
بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمسیۆن ناوی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی داهاتوو پەسەند بکات و ڕوونشیکردووە، هۆکاری دواکەوتنی ئەو پرۆسەیە دەگەڕێتەوە بۆ ناردنی ناوەکان بۆ دەستەی لێپێچینە و دادپەروەری نیشتمیانی و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار بۆ دڵنیابوون لە شیاویان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (20ی حوزەیرانی 2021) بە ڕۆژنامەی " سەباح"ی فەرمی ڕاگەیاند، "لەماوەی ڕابردوودا ناوی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ڕەوانەی دەستەی لێپێچنە و دادپەروەریی نیشتمیانی و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدارکراون ئەوەش بەمەبەستی دڵنیابوون لەشیاویان لەڕووی ئەمنی و کۆمەڵایەتییەوە".
وتیشی، "ڕێکارەکانی کۆمسیۆن جەخت لەوەدەکەنەوە کە دەبێت ناوی کاندیدەکان پێش ئەوەی ڕێگەیان پێی بدرێت بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن ڕەوانەی چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بکرێت بۆ دڵنیابوون لەشیاویان بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو لایەنانە دوای تەواوبوونی بەدواداچوونەکانیان ناوەکان ئاڕاستەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کردووە بە مەبەستی پەسەندکردنیان، بۆیە پێشبینی دەکەین ئەو پرۆسەیە لەم هەفتەیەدا کۆتایی بێت".