گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ لەشەڕی نێوان دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون

2021.06.20 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لەشەڕی نێوان دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون

ناس کورد-

لەشەڕی نێوان دوو دراوسێدا لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی شەڕکردندا لەنێوان دوو دراوسێدا لە ناحیەی قوشتەپە کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون."

 

وتیشی، هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و شەش کەسیان لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکردووە کە یەکێکیان تاوانباری سەرەکی و بکوژەکە بووە.

 

لەبارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکەوە، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەکرد، زۆرجار لەنێوان دراوسێکاندا دەمەقاڵێ دروست دەبێت و توڕەبوونی زۆر ئەو ڕووداوانەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام بە دیاریکراوی دیارنییە ئەو ڕووداوە چۆن بووە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.