گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ دەستڕێژی گولـلە لە دوکانێک کرا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

2021.06.20 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ دەستڕێژی گولـلە لە دوکانێک کرا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لەشاری سلێمانی لە ڕووداوێکدا کەسێک دەسڕێژی گولـلەی لە دوکانێک کرد و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، لە ڕووداوێکی دیکەشدا کەسێک بریندار کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی کەسێک چووەتە دوکانێکەوە و لەوێ لەگەڵ دوو برادا کە خاوەنی دووکانەکە بوون بووەتە دەمەقاڵیان."

 

وتیشی، "دواتر کەسەکە ڕۆشتووە و بە چەکێکەوە گەڕاوەتەوە و تەقەی لە دووکانەکە کردووە کە بەهۆیەوە یەکێک لەو دوو برایە کوژراون و کەسێکی دیکەش کە کڕیار بووە لەوێ بریندار بووە."

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ناسنامەی بکوژەکە دیاری کراوە و لەئێستادا بەشوێنیدا دەگەڕێن بۆ دەستگیرکردنی، بریندارەکەش گولـلە بەر قاچی کەوتووە و تەندروستیی جێگیرە.

 

هاوکات وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکرد، لە ڕووداوێکی دیکەدا لە گەڕەکی خەبات کەسێک بە گولـلە بریندار کراوە کە تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە ڕوون نییە و لیکۆڵینەوەکانیان لەوبارەیەوە بەردەوامە.