گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بە ڤیدیۆ؛ کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کرد بەناو ئاپۆڕای هاوڕەگەزخوازاندا

2021.06.20 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڤیدیۆ؛ کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کرد بەناو ئاپۆڕای هاوڕەگەزخوازاندا

ناس کورد-
شۆفێرێک لە ئەمەریکا بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کرد بەناو ئاپۆڕای بەشداربووانی ڕێپێوانێکی تایبەت بەمافی هاوڕەگەزخوازەکان و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی ئەمەریکا (20ی حوزەیرانی 2021) بڵاویانکردەوە، "دەرنگانی شەوی ڕابردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی (فۆرت لۆدردیل) کە دەکەوێتە سەرکەناری دەریا لە ولایەتی فلۆریدا هێرشی کردووەتە سەر ڕێپێوانێکی هاوڕەگەزخوازەکان و بەهۆیەوە کەسێکی شێلاوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "ڕێپێوانەکە لەلایەن ڕێکخراوی "ستونوول"ی تایبەت بە داکۆکیکیکردن لە مافی هاوڕەگەزخوازەکان ئەنجامدراوە".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "پۆلیس توانیویەتی هێرشبەرەکە دەستگیر بکات و لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە" .