گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا

دووەم وڵات نیو ملیۆن مردنی بە کۆرۆنا تێپەڕاند.. ’’شەپۆلی سێیەم نزیکە’’

2021.06.20 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
دووەم وڵات نیو ملیۆن مردنی بە کۆرۆنا تێپەڕاند.. ’’شەپۆلی سێیەم نزیکە’’

ناس کورد-

لەدوای ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕازیل بووە دووەم وڵات کە گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تیایدا بگاتە سەروو نیو ملیۆن کەس و زانایەکی پەتاکانیش دەڵێت، گەیشتنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا نزیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل (یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 500 هەزار و 800 کەس، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی گیان لەدەستدانی ڕۆژانە کە زیاترە لە دوو هەزار کەس.

 

بەڕازیل کە ژمارەی دانیشتووانەکەی بە 212 ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت، ڕۆژانە دەوروبەری 80 هەزار توشبووی نوێی کۆرۆنای تێدا تۆماردەکرێت و ژمارەی توشبووان 17 ملیۆن توشبووی تێپەڕاندووە.

 

ئیتێل ماسیێل، زانای پەتاکان لە زانکۆی ئیسبریتۆ سانتۆ بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاندووە، شەپۆلی سێیەم لە قۆناغی گەیشتندایە، کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆناش کە دەتوانێت جیاوازی دروست بکات هێشتا زۆر سستە و وا پێناچێت کاری نوێ بکرێت بۆ دروستکردنی بەربەست لەبەردەم شەپۆلی سێیەم.

 

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل، %60ی گیان لەدەستدانەکان کە دەکاتە 303 هەزار و 550 گیان لەدەستدان، لە ساڵی نوێ و لەمیانەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، واتە لە شەش مانگی ڕابردوودا، هەربۆیە بەرپرسانی تەندروستی دەترسن شەپۆلی سێیەم لە شەپۆلی دووەمیش مەترسیدارتر بێت.

 

ئەو هەڵکشانەی توشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە لەکاتێکدایە، لە شارە گەورەکانی بەڕازیل تاڕادەیەک ژیان ئاسایی بووەتەوە و چێشتخانە و باڕ و شوێنە گشتییەکان بەتەواوی کراونەتەوە و زۆرێک لە هاووڵاتیانیش بەبێ دەمامک بە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە.