گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

توێژینەوەیەکى نوێ مژدە دەداتە ئەوانەى یەک ژەمى ڤاکسینیان وەرگرتووە

2021.06.19 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکى نوێ مژدە دەداتە ئەوانەى یەک ژەمى ڤاکسینیان وەرگرتووە

ناس کورد- 

بەپێى توێژینەوەیەکى نوێ، ئەوانەى یەک ژەمى ڤاکسینەکانی کۆرۆنایان وەرگرتووە، بەڕێژەى 75% مەترسى لەسەریان کەمتر دەبێتەوە و ئەگەرى چوونە نەخۆشخانەیان کەمترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى توێژینەوەکە کە لە بەریتانیا کراوە و (19ى حوزەیرانى 2021) بڵاوکراوەتەوە، شیکردنەوە بۆ ڕێژەى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا لە بەرتیانیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەى تەنها یەک ژەمى ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە بە ڕێژەى 75% مەترسى لەسەریان کەمدەبێتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، هەروەها ئەو کەسانە بە هەمان ڕێژە ئەگەرى پێویستیان بە چوونە نەخۆشخانە کەمدەبێتەوە، لەو کاتەى کە تووشى پەتاکە دەبن.

 

ڕونیشکراوەتەوە، توێژینەوەکە بەڵگەیەکە بۆ ئەوەى کە ڤاکسینەکان ڕێگە لە توشبوون بە نیشانەى مەترسیدار بەهۆى کۆرۆناوە دەگرن، تەنانەت ئەگەر بە نەوەى "دەلتا"يش کە لە هندستان بڵاوبووەتەوە تووش ببن، هەروەها ئەوانەى کە هەردوو ژەمە ڤاکسینەکە وەرگرن، دواى وەرگرتنى ژەمى دووەم بە ڕێژەى 10%ى تر ئەگەرى پێویستیان بە نەخۆشخانە کەمدەبێتەوە.

 

نەوەى دەلتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە لە وڵاتى هندستان گۆڕدراوە و بڵاوبوونەوە و دواتر چەندین وڵاتى تریشى گرتووەتەوە، خێراتر بڵاودەبێتەوە و مەترسیدارترە و ژمارەیەکى زیاتر لە توشبووان بەو نەوەیە پێویستیان بە چوونە نەخۆشخانەیە، بەپێى هەمان توێژینەوە ئەوانەى کە بەهۆى توشبوونیانەوە بەو نەوەیە چوونەتە نەخۆشخانە، ئەوانەن کە هیچ جۆرە ڤاکسینێکیان وەرنەگرتووە.