ناس کورد-
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی تەنها هەرێمی کوردستان و عێراقی نەگرتووەتەوە و لە وڵاتی ڕووسیا بۆ یەکەمجار و دوای 116 ساڵ پلەی گەرمی گەیشتە سەروو 29 پلەی سیلیزی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئاژانسی "ڕوسیا تودەی" میخائیل لیۆس، شارەزا لەبواری کەشناسی لەدەستەی " ڤۆبۆس"ی ڕوسیی تایبەت بەچاودێری کەشەوهەوا ( 19ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاندوە، "ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەماوەی 116 ساڵی رابردوودا پلەی گەرما لەشاری پترسبۆرگ گەیشتە 29.9 پلەی سیلیزی".
ئاماژەی بەوەکردووە، " ئەو پلە گەرمایەی کە ئەمڕۆ تۆمارکراوە بە 0.1 پلە زیاتر بووە لەوەی کە پیش زیاتر لەسەدەیەک لەمەوبەر تۆمارکراوە".
لیۆس، ئەوەشی روونکردووەتەوە،" ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە لەئێستادا ڕووی لە ڕوسیا و شاری پترسبۆرگ کردووە بێ پێشینەیە، بۆیە شارەزایانی بواری کەشناسی ناچار دەبن لەسەر ئەو دەرئەنجامانەی کەبەرجەستە بوون، ڕاستکردنەوە بۆ نەخشەکان و تۆمارەکانی کەشناسی بکەن".
بەگوێرەی ئاژانسە ڕوسییەکە، " پێشبینی دەکرێت ئەو کەشەی کە ەئێستادا ڕووی لەڕوسیا کردووە بەردەوام بێت تاوەکۆ 24ی ئەم مانگە وبەربەستی 30 پلەی سەدەی تێپەڕێنێت".