گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەکات بە هانایەوە بچن

بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیاویی: ژیانم لە مەترسیدایە، پاش مردنم دروشم و شیوەنی کەستانم ناوێ !

2019.06.18 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیاویی: ژیانم لە مەترسیدایە، پاش مردنم دروشم و شیوەنی کەستانم ناوێ !

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کامیل عەبدولقادر بەرکەوتووی چەکی کیمیاویی داوایەکی ئاراستەی حکومەتی هەرێم و عێراق و رای گشتی دەکات و داوا دەکات بە هانایەوە بچن. . کامیل عەبدولقادر بەرکەوتووی چەکی کیمیاویی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و رای گشتی کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، مەترسی هەیە لەسەر ژیانی لە ڕووی تەندروستییەوە و لە ئەڵمانیا نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت. . کامیل عەبدولقادر، داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم دەکات ڤیزا بۆ مناڵەکانی وەربگرن تاوەکو لەنزیکەوە چاودێری بکەن و خزمەتی بکەن بەتایبەتی پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی سیەکان بۆی. . روونیشیدەکاتەوە "لەبەر ئەوەی مەترسی زۆر هەیە لەسەر ژیانم لەڕووی تەندروستیەوە بەهۆی نەخۆشی لەکارکەوتنی سیەکانمەوە بەهۆی گازی خەردەلەوەو ئەگەر بگەڕێنرێمەوە بۆ عێراق ئەگەری مردنم هەیە ناچار ئەڵمانیا ڕازی بووە (مافی مانەوەی نەناردنەوە) م پێ بدات". . هەواڵى پەیوەندیدار: پیاوێكی كورد 31 ساڵە بە بێ‌ ئامێری ئۆكسجین هەڵناکات
. دەقی پەیامەکەی کامیل عەبدولقادر، بەرکەوتووی چەکی کیمیاویی: . . لەبەر ئەوەی مەترسی زۆر هەیە لەسەر ژیانم لەڕووی تەندروستیەوە بەهۆی نەخۆشی لەکارکەوتنی سیەکانمەوە بەهۆی گازی خەردەلەوەو ئەگەر بگەڕێنرێمەوە بۆ عێراق ئەگەری مردنم هەیە ناچار ئەڵمانیا ڕازی بووە (مافی مانەوەی نەناردنەوە) م پێ بدات.   . پزیشکە ئەڵمانیەکان لەبەر ئەوەی کۆتا ڕۆژەکانی تەمەنم بەڕێ دەکەم و خۆری تەمەنم ڕوو لەئاوابوونە ڕازی بوون بەوەی نەشتەرگەری چاندنی سیەکانم بۆ ئەنجام بدەن؛ بەڵام چەند مەرجێکیان بۆ داناوم، دوو مەرجیان ناتوانم بەتەنها خۆم جێ بەجێی بکەم: . یەکەم : فێربوونی زمانی ئەڵمانی و٫ دووهەم : نەمانەوەمە لەکەمپداو نیشتەجێ بوونمە لەشوێنێکی تایبەتدا یاخود شوقەیەکی سەربەخۆدا بۆ ئەوەی لە کەسانی دیکەوە توشی نەخۆشی تری ڤایرۆسی و میکرۆبی نەبم لەحاڵەتێکدا کۆئەندامی بەرگری لەشم لاوازەو جەستەم توانای ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی دیکەی نەماوە. . بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی بەردەوام کۆشش دەکەم و پشتیوان بەخوا بەهاوکاری چەند دڵسۆزێک فێر دەبم؛ بەڵام بۆ دەرچوون لەم کەمپەدا زۆر پێویستم بە مناڵەکانمە کە لە بەرواری ۲۰۱۷/۱۱/۲۹ وە لێیان دابڕاوم و ناتوانم خۆم خزمەتی خۆم بکەم و بۆ هەموو شتێک پێویستم بەیەکێکە هاوکاریم بکات! . . لەئێستادا وێڕای باری تەندروستی زۆر خراپم بە هاوکاری هەندێک برای بەڕێز خۆم ژیانی ڕۆژانەی خۆم زۆر بەسەختی لەو کەمپەدا بەڕێ دەکەم ! . . ئەگەر بەهانامەوە نەیەن ئەو دوو مەرجەی پزیشکەکان لەسەریان داناوم هەرگیز جێ بەجێ نابێت، لەبەر ئەوە داوا لەدەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم دەکەم کە ڤیزا بۆ مناڵەکانم وەربگرن تاوەکو لەنزیکەوە چاودێریم بکەن و خزمەتم بکەن بەتایبەتی پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی سیەکان بۆم . . لەحاڵەتێکدا نەشتەرگەریەکەم بۆ ئەنجام بدرێ و منداڵەکانم لام نەبن و خزمەتم نەکەن ڕەنجمان بەخەسار دەچێ و نەشتەرگەریەکە شکست دێنێ و مەترسی زۆر گەورەتر لەسەر ژیانم دروست دەبێت . . هێشتا چاوەڕێم گوفتارەکانتان بکەن بە کردارو بەهانامەوە بێن پێش ئەوەی گیان لەدەست بدەم؛ چونکە پاش مردنم دروشم و شیوەنی کەستانم ناوێ ! . .