گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری تەندروستی دابینکردنی بڕێک پارەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگەیاند

2021.06.19 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی دابینکردنی بڕێک پارەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کرد و وەزیری تەندروستیی دەڵێت، حکومەت بڕیاریداوە مانگانە نزیکەی ملیارێک دینار بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە و تالاسیما تەرخان بکات کە زۆرینەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەبێت لە شاری سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیرانی 2021  د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کرد لە شاری سلێمانی وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەنگۆی داخستن یان بەتایبەتکردنی نەخۆشخانەی هیوا دورە لەراستییەوە و حکومەت بڕیاریداوە لەدابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە بەردەوام بێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە مانگانە نزیکەی ملیارێک دینار بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە و تالاسیما تەرخان بکات کە زۆرینەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەبێت لە شاری سلێمانی".

 

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوای کۆڵییەوە و ڕایسپاردن کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی  نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی خۆی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیواو ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە دووپاتکردەوە و جەختیکردەوە کە نابێت هیچ کەمتەرخەمی وپاشەکشەیەک لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەدا بکرێت کە پێشکەشی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت.