ناس کورد-
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە قەزای ماوەت بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکیان کرد و بەهۆیەوە دوو ئەندامی پەکەکە کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت (شەممە 19ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گەڵاڵەی سنوری قەزای ماوەت، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج."
وتیشی، لە هێرشەکەدا دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەو قوربانیانە و هیچ یەکێک لە خەڵکی ناوچەکە نەبوونەتە قوربانی و پاش ماوەیەکیش لە سوڕانەوەیان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا فڕۆکەکە ناوچەکەی جێهێشتووە.