گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەدر داواى ئاشکراکردنى ڕاستییەکانى هاتنە ناوەوەى سوپاى تورکیا دەکات

2021.06.19 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەدر داواى ئاشکراکردنى ڕاستییەکانى هاتنە ناوەوەى سوپاى تورکیا دەکات

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى کوتلەى بەدر لە پەرلەمانى عێراق داوا لە حکومەت دەکات، ڕاستییەکانى دەستوەردانى سەربازى تورکیا لە قوڵایى خاکى عێراق ئاشکرا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شەبەکى، پەرلەمانتارى عێراق لەسەر هاوپەیمانى بەدر (19ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەداوە، سوپاى تورکیا سەرقاڵبوونى عێراقى بە شەڕى دژى داعشەوە قۆستووەتەوە و هاتووەتە ناو خاکى عێراقەوە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بێدەنگى گوماناویى حکومەت هانى ئەو وڵاتەى داوە کە زیاتر بێتە ناو قوڵایى خاکى عێراقەوە، ئەو کارەى تورکیا ئیستفزازکردنێکى ئاشکرایە لەکاتێکدا حکومەت بێدەنگە بەرامبەر دەستدرێژى بۆ سەر سەروەرى خاکەکەى.

 

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتى، تورکیا هەوڵى تۆقاندنى هاوڵاتیانى باکورى عێراق دەدات و بەشێکى زۆرى خاکەکەى داگیر کردووە.

 

پێشتریش ژمارەیەکى پەرلەمانتار داوایان لە حکومەتى ناوەند کرد، بڕیارى بەپەلە بدات بۆ بەرپەرچدانەوەى تورکیا و ڕێگەگرتن لە داگیرکردنى ناوچەکانى باکور و جەختیان لەوەشکردبووەوە، کە پێویستە سەروەرى خاکەکەى بپارێزێت و ڕێگە بە پێشێلکارى زیاتر نەدات.