گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی کارەبا چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر ڕادەگەیەنێت

2021.06.19 - 19:06
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی داتا و ئامارەكان، كەرتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان روو لە باشبوونە و ئاماژەی بەوەش دەکات، چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر و ئاو لە قۆناغی راگەیاندندان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان، ڕایگەیاند، "پرۆژەکانی وەزارەتی كارەبا لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا رۆڵێكی گرنگییان لە بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان هەبووە و بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان داهاتێکی زۆر بۆ گەنجینەی هەرێم گەڕاوەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات، لەگەڵ 200 مێگاواتی دیكە لە سێکتەری کارەبای هەرێم زیاد کراون و یەکەکانی دوکان و دەربەندیخانیش چارەسەر کراون، هەروەها 100 مێگاوات لە پرۆژەی گازی گەرمیان بەگەڕ خراوە کە توانایی بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات كارەبای دەبێت. "

 

وەزیری کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر و ئاو لە قۆناغی راگەیاندندان."

 

لەبارەی پێوەری زیرەکەوە، کەمال محەمەد باسی لەوەکردووە، "پێوەری زیرەك تا ئێستا بۆ لە 48% هاوبەشانی كارەبای هەرێمی كوردستان بەستراوە و بە تەواوبوونی، سەرپێچی بە رێژەیەکی زۆر کەم دەبێتەوە و بە شێوەیەکی باشتر سیستەمی کارەبا کۆنترۆل دەکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "كارەبا تەنیا كەرتێك نییە پەیوەندی بە وەزارەتی کارەباەوە هەبێت، بەڵكو هەماهەنگی و هاوكاری هاووڵاتیان و پاڵپشتی وەزارەتەكانی دارایی و سامانە سروشتیەكانی پێویستە."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " بەپێی داتا و ئامارەكان، كەرتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان روو لە باشبوونە و ئەو گرفت و كێشانەی ناوبەناو روودەدەن، هەنگاوی گرنگییان بۆ نراوە، بۆ ئەوەی بەتەواوەتی چارەسەر بكرێن."