گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات

2019.06.18 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، چەند ڕێنمایی و میکانیزمێکی نوێ لەبارەی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوکەوتوو دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو  هەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت، بڕی 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت. . بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی حکومەت و وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکان کراوە، داواکراوە لە یەکی تەمووزی ئەمساڵەوە کار بەو ڕێنماییانە بکەن. . بەگوێرەى ڕێنماییەکان، هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت، بڕی 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت ‌و ئۆتۆمبێلەكەشی دەگەڕێنرێتەوە. . هەروەها لیژنەیەكی هونەری هاتووچۆ لەسەر ئاستی هەرسێ‌ پارێزگاكەی هەرێم پێكدەهێنرێت‌ بۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی و بڕیارەکە. . ڕۆژی 2ی ئایاری ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو چاککراو و ژێرئاوکەوتوو کە لە دەروازەو بازگەکانی نێوان عێراق و هەرێمەوە هاوردە دەکرێن، قەدەغە بکات. .