گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرنامەى خۆراکى خوێندنگەکان لە عێراق دەگەڕێتەوە

2021.06.19 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەرنامەى خۆراکى خوێندنگەکان لە عێراق دەگەڕێتەوە

ناس کورد- 

بەرنامەى خۆراکیى جیهانیى سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، پلانى هاوکاریکردنى 849 هەزار عێراقى هەیە لەمساڵدا و هەڵمەتێکى خواردنى تەندروستى لە عێراق جێبەجێ دەکات و بەهاوکارى وەزارەتى پەروەردەش بەرنامەى خۆراک لە خوێندنگاکاندا جێبەجێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولرەحمان میجاج، نوێنەرى بەرنامەى خۆراکى جیهانى لە عێراق بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، بەرنامەکە پلانى هاوکاریکردنى 849 هەزار عێراقى هەیە لەمساڵدا، ئەوەش بۆ هاوکاریکردنى ئەو خێزانانەى کە پێویستیان پێیەتى.

 

ئەوەش هاتووە، ئەوەش دواى ئەوەى کە بەشێکى زۆر لە هاوڵاتیان بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە بژێوى ڕۆژانەیان لە دەستداوە، هەروەها بەهۆى ئەو پەتایەوە ڕێژەى هەژارى لە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 31.7%، بەرنامەکە مانگانە 4 ملیۆن دۆلار بەشێوەى کاش و خۆراک پێشکەشى خێزانە لاوازەکان دەکات، هەروەها پارەى کاش پێشکەشى خێزانە ئاوارە و پەنابەرەکان دەکات تا بتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

 

عەبدولرەحمان میجاج جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەروەها بەرنامەکە بە هاوکارى وەزارەتى پەروەردەى عێراق بەرنامەى خۆراکى خوێندنگاکان پەیڕەو دەکات، هەروەها هاوکارى کچانى پارێزگاى بەسرە دەکات تا لە خوێندن بەردەوام بن و پارەى نەختینە دەدرێتە خێزانى ئەو خوێندکارە کچانە تا پێداویستى خوێندکارەکانیان دابین بکەن.

 

نوێنەرى بەرنامەى خۆراکى جیهانى لە عێراق دەشڵێت، بەشێوەیەکى گشتى لەسەرتاسەرى عێراقدا لەساڵى 2021 بەبڕى چوار ملیۆن دۆلار هاوکارى 849 هەزار عێراقى دەکرێت.